گه‌وره‌ترین نه‌خۆشخانه‌ی‌ كۆرۆنا له‌ سلێمانی‌ درووستده‌كرێت

  2020-10-07 18:53      136 جار بینراوە        کۆمێنت
‌ كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رفراوان له‌ شار‌و شارۆچكه‌كانی‌‌ كوردستان ته‌شه‌نه‌ی‌ كردووه‌

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگه‌یاند كه‌ بڕیاردراوە گەورەترین نەخۆشخانەی ستراتیجی کۆرۆنا لەلایەن ئەڵمانیا بۆ هەرێمی کوردستان درووست بكرێت.
وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌، له‌میانه‌ی‌ نووسینێكیدا، روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ له‌ شاری سلێمانی دروست ده‌کرێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ په‌تای‌ كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رفراوان له‌ شار‌و شارۆچكه‌ جیاجیاكانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ته‌شه‌نه‌ی‌ كردووه‌و تادێت ژماره‌ی‌ تووشبوون‌و گیان له‌ده‌ستدان به‌و په‌تایه‌ له‌زیادبووندایه‌‌و ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، دكتۆر یاد نه‌قشبه‌ندی‌ وته‌بێژی‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانی‌ باسی‌ له‌وه‌كرد كه‌ نه‌خۆشخانه‌كان پڕبوون له‌ تووشبووی‌ كۆرۆنا‌و دۆخه‌كه‌ به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو