میامی هیت جاڕیكی دیكە سەركەوتنی تۆماركرد

  2020-10-10 15:43      103 جار بینراوە        کۆمێنت

لەیاری كۆتایی خولی باسكەی ئەمریكی NBA و پێنجەم رووبەڕووبوونەوەدا یانەی میامی هیت توانی سەركەوتن بەسەر یانەی لۆس ئەنجەلوس بەدەست بهێنیت و بەو ئەنجامەش لۆس ئەنجلوس بێبەشبوو لەبوون بەپاڵەوانی ئەم وەرزەی خولەكە.
لەیاریی كۆتایی خولی باسكەی ئەمریكی (NBA) لەپێنجەم ڕووبەڕوبونەوەدا لەگەڵ ئەوەی یانەی میامی هیت لەدەرەوەی یاریگای خۆی ئەم یارییەی ئەنجامدا، بەڵام بەئاستێكی بەرز دەركەوتن و یاریزانەكانی توانیان لەسێ چارەكی سەرەتای یارییەكەدا پێشكەوتن، تەنها لەكۆتا چارەكی یارییەكەدا بەجیاوازی سێ خاڵ لەدواوەوە بوون.
هەردوو یانە تا ئێستا پێنج یارییان ئەنجامداوە، كە لەسێ یاریدا لۆس ئەنجەلوس سەركەوتنی بەدەستهێناوەو لەدوو یاریشدا میامی هیت توانیوێتی یارییەكە بباتەوە.
سەرەنجام یانەی میوان بەجیاوازییەكی زۆر كەم و بەئەنجامی 111 خاڵ بەرامبەر بە 108، خاڵ سەركەوتنی بەسەر یانەی لۆس ئەنجەلوس بەدەستهێناو توانی بەبردنەوەی لەو یارییەدا بچێتەوە نیو كێبركێ‌.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو