ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆماوەیەكی زۆر لەسەر شاشەی مۆبایل دەمێنێتەوە

  2020-10-12 12:47      183 جار بینراوە        کۆمێنت

بەگوێرەی دوایین لێكۆڵینەوەی ئاژانسی پزیشكیی نیشتمانی ئوسترالیا، ڤایرۆسی كۆرۆنا دەتوانێت 28 رۆژ لەسەر شاشەی مۆبایل و رووی ستیل بمێنێتەوە.
پزیشكێكی ئوسترالی رایگەیاند: پێشترو لەسەرەتای سەرهەڵدانی پەتای كۆرۆنا باس لەوە دەكرا ڤایرۆسی كۆرۆنا (كۆڤید-19) دوو بۆ سێ رۆژ لەسەر شووشەو شەش رۆژ لەسەر پلاستیك و ستیل دەمێنێتەوە، بەڵام ئەم لێكۆڵینەوەیە دەریدەخات ماوەی مانەوەی ڤایرۆسەكە زۆر لەوە زیاترە.
هەر بەگوێرەی ئەو لێكۆڵینەوەیە ڤایرۆسە وەرزییەكانیش تاوەكو 17 رۆژ دەتوانن لە سەر رووی شووشەو پلاستیك و ستیل بمێننەوە.
ڤایرۆسی كۆرۆنا تاوەكو 20 پلەی سیلیزی، واتە لە پلەی گەرمی ئاسایی ژوورێكدا دەتوانێ بمێنێتەوە، ئەمەش وا دەكات ڤایرۆسەكە گەشەبكات لەكاتی بەركەوتەی مرۆڤەكان.




بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو