كریستیانۆ رۆناڵدۆ كۆرۆنای گرتووە و ناتوانێ یاری بكات

  2020-10-13 22:55      147 جار بینراوە        کۆمێنت
كریستیانۆ رۆناڵدۆ

يەكێتی تۆپی پێی پۆرتوگال، تووشبوونی كریستیانۆ رۆناڵدۆی كاپتنی هەڵبژاردەی پۆرتوگالی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی كاپتنی هەڵبژاردەی پۆرتوگالی بریار بوو سبەی بەرامبەر هەڵبژاردەی سوید یاری بكات لە خولی نەتەوەكانی ئەوروپا،بەڵام بە هۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ناتوانی بەشداری بكات. 
یەكێتی تۆپی پێی پۆرتوگال لە بڵاوكراوەیەكی فەرمیدا تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاندو دووپاتیكردەوە كە دۆن نەخۆشە و ناتوانێت بەرامبەر سوید لە یاری سبەینێدا بەشداری بكات ، كە ئێستا لە ئەركدایە لە گەڵ هەڵبژاردەی پۆرتۆگال.
رۆژنامەكانی ئیسپانیا رایانگەیاند، دوای ئەوەی پشكنینی كۆرۆنا بۆ یاریزانانی هەڵبژاردەی پۆرتوگال كراوە، بۆ بەر لە یارییەكەی بەرامبەر هەڵبژاردەی سوید، تەنیا ئەنجامی پشكنینەكەی رۆناڵدۆز پۆزەتیڤ بووە، ئەنجامی پشكنینی سەرجەم هاوڕێكانی نێگەتیڤ بووە.
یەكێتی تۆپی پێی پۆرتوگال، دڵنیایی دەداتە هەوادارانی رۆناڵدۆ و دووپاتی دەكاتەوە كە كریس نیشانەكانی ڤایرۆسەكەی لێدەرنەكەوتووە و دۆخی تەندروستی جێگیرە، بەڵام پێویستە خۆی كەرەنتینە بكات.
سبەی لە گەڕی چوارەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی نەتەوەكانی ئەوروپادا، هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە یاریگای خۆسێ ئەلڤالدێ لە لێشبۆنای پایتەخت میوانداری هەڵبژاردەی سوید دەكات، بەڵام بەبێی  بەشداری كردنی رۆناڵدۆ. 
وەك ئەو سەرچاوانە باسی دەكەن، رۆناڵدۆ ماوەی 14 رۆژ دەچێتە كەرەنتینەوە، بۆیە ئەگەر نیشانەكانی كۆرۆناشی لێدەرنەكەون ناتوانێت بەشداری لە یاری داهاتووی یانەی یوڤێنتوس بەرامبەر یانەی كرۆتۆنی لە خولی ئیتالیادا بكات، هەروەها لە یەكەم یاری یانەكەی لە چامپیۆنزلیگیشدا یاری ناكات، كە بەرامبەر یانەی دینامۆكێڤی ئوكراینییە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو