دوایین ئاماری ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا

  2020-10-15 10:20      171 جار بینراوە        کۆمێنت

ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە زۆرینەی وڵاتانی جیهان بەردەوامە لەبەرزبوونەوە و كۆی تووشبووانی پەتاكەش لە جیهاندا، گەیشتە 38 ملیۆن و 746 هەزار كەس، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 29 ملیۆن و  126 هەزار كەس چاكبوونەتەوە.
دوایین ئاماری ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 15-10-2020، گەیشتۆتە 38  ملیۆن و 746 هەزار و 513 كەس، لەو ژمارەیەش 29 ملیۆن و 126 هەزار و 752 كەس چاكبوونەتەوە، هەروەها ملیۆنێك و 96 هەزار و 881 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە پلەی یەكەم دێت كە تیایدا 8 ملیۆن و 150 هەزارو 43 كەس تووشی كۆرۆنا بوون، هیندستانیش بە تۆماركردنی 7 ملیۆن و 307 هەزار و 97 بە پلەی دووەم  دێت لەڕووی بەرزی ژمارەی تووشبووانەوە.
هاوكات لە ئێران لەگەڵ بەردەوامی بڵاوبوونەوەی پەتاكە، بەڵام رۆژانە ژمارەی ئەو كەسانەی چاكدەبنەوە بەرەو زیادبوون دەچێت، بە جۆرێك لە كۆیی 513 هەزار و 219 تووشبوو، 414 هەزار و 831 كەس چاكبوونەتەوە و ژمارەی ئەو كەسانەش بەهۆی پەتاكە گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە 29 هەزار و 349 كەس.
لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپاش ژمارەی تووشبووان لە ئیسپانیا بەرزترین رێژەیە و تا ئەمڕۆ 937 هەزار و 311 كەس تووشی پەتاكە بوون، لەو ژمارەیەش 33 هەزار و 413 كەس گیانیان لەدەستداوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو