پێش رووبەڕووبوونەوەیان میسی نامەیەك بۆ كریستیانۆ دەنێرێت

  2020-10-16 14:15      171 جار بینراوە        کۆمێنت

لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی مەبەستی هەواڵپرسین و ئاگاداربوون لەتەندروستی، نامەیەك بۆ كریستیانۆ رۆناڵدۆ پورتوگالی دەنێرێت.
رۆژنامەی سپۆرت بڵاویكردەوە، میسی نامەی ناردووە بۆ رۆناڵدۆو هەواڵی پرسیوەو هیوای زوو چاکبوونەوەو تێپەڕاندنی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ خواستووە.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ چەند رۆژێكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووەو لەئێستادا كەرەنتینە.
رۆژی 28ی ئەم مانگە لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا هەردوو یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و یۆڤانتۆسی ئیتالی بەیەكدەگەن و تائێستا دیارنییە كریستیانۆ بەشداری ئەو یارییە دەكات یاخود نا.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو