لیژنەیەك بۆ كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەعیراق پێكدەهێنرێت

  2020-10-16 18:49      103 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی دەرەوەی عیراق ئاشكرایدەكات، لیژنەیەكییان پێکهێناوە بۆ هاوئاهەنگیكردن لەگەڵ ئەمریكا بۆ دانانی خشتەیەك لەبارەی کشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەعیراق.
 
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق دەڵێت: لەدانوستانەكانی ستراتیژی كە لەحوزەیرانی رابردوو لەنێوان بەغداو واشنتن کرا، جەخت لەسەر كۆمەڵێك پرسی هاوبەشی ستراتیژی كرایەوە، دیارترینیان هێزەكانی ئەمریكا بوو لەعیراق، دەشڵێت: لەگەڵ مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لەواشنتن تیشكخرایە سەر خشتەی دەرچوونی هێزەكانی ئەمریكا. 
 
راشیگەیاند: ئەو پرسە لایەنە ئەمنی و سەربازییەكان بەسەرپەرشتی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان دیاریدەكەن، هەر هەنگاوێكیش دەگیرێتەبەر سەرۆك وەزیران و دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەكان بەوردی تاوتوێی دەكەن و هەموو ئەگەرەكان لەبەرچاو دەگرن.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو