‎تیمی یەكێتی لەحكومەت پەیامێك بۆ رای گشتیی بڵاودەكاتەوە

  2020-10-16 23:15      322 جار بینراوە        کۆمێنت

تیمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە‌وە‌ لەحکومەتی ھە‌رێم سەبارەت بەهەڵوێستی حكومەت لەسەر رووداوەكان پەیامێكی بڵاوكردەوەو تیایدا ئاشكرایدەكات، ئەرکی حکومەتی ھەرێم خزمەتکردنی ھەمەلایەنەی ھاووڵاتیانە‌ نەک تێوەگلانی بەکێشە سیاسییەکان

پەیامێک لەتیمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە‌وە‌ لەحکومەتی ھە‌رێم
‎وەک ئاشکرایە مێژووی گەلەکەمان ھەروەک چۆن پڕیە‌تی لەشانازی و دە‌ستكە‌وت، خاڵیش نییە لەکارەسات و کۆسپ و رووداوی نەخوازراوو یەکتر تەخوین و تاوانبارکردن.
‎ئەو کارەسات و رووداوانە‌ش بەشێکن لەمێژووی دوورو نزیکی گەلەکەمان، بۆئە‌وە‌ی راستی و دروستی و چۆنیەتی روودانیان و بکەرەکانیان و هۆکارو دە‌رئە‌نجامە‌كانیان بزانرێت، ئەوا پێویستە لەلایەن مێژوونووسانە‌وە‌ بەبێلایەنانە لێكۆڵینە‌وە‌یان لەسەر بکرێت. 
ئێمە بڕوامان وایە کە ئەرکی حکومەتی ھەرێم خزمەتکردنی ھەمەلایەنەی ھاووڵاتیانە‌ نەک تێوەگلانی بەکێشە سیاسییەکان، بۆیە دەبێت حکومەت و بەرپرسەکانی خۆیان دووربپارێزن لەهەر لێدوانێک یان هەڵوێستێک کە کوردستان دووردەخاتەوە لەکەناری ئارامیی، خۆئەگەر بڕیاریشە‌ حکومەت ھە‌ڵوێست لەسەر رووداوو کارەساتەکان وەربگرێت، ئەوا پێویستە باس لەسەرجەم رووداوەکان وەک یەک بکات بەڕووداوە‌كانی ٣١ی ئاب و کارەساتی شەنگال و جینۆسایدی ئێزدییەکان و رووداوە‌كانی تریش.
‎ئێمە‌ جەختدەکەینەوە لەم ھەلومەرجەدا پێویستە ھەموولایەک پەندو ئامۆژگاری لەکارەساتەکان وەربگرین و بیانکەین بەمایەی یە‌كڕیزی نەتەوەیی نە‌ك قوڵكردنە‌وە‌ی ناکۆکییەکان وتەفرەقەو پەرتەوازەیی.
‎تیمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 
‎لەحکومەتی ھەرێمی کوردستان 
16-10-2020
 
1

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو