وەزیری رۆشنبیری: دەبوایە لەیادی ۳۱ ئابیشدا حكومەت ئەو خیانەتەی شەرمەزار بکردایە

  2020-10-16 23:20      126 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزیری رۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێك ئاراستەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات و رایدەگەیەنێت: تیمی وەزاری یەکێتی ھەر لەسەرەتای بەشداریکردنی لەحکومەتدا لەسەر بنەمای دەوڵەتداری کاریکردووەو هەوڵیداوە حکومەت تێکەڵ به‌کێشە سیاسییه‌کان نەکات.
دەقی پەیامەكە...
تیمی وەزاری یەکێتی ھەر لەسەرەتای بەشداریکردنی لەحکومەتدا لەسەر بنەمای دەوڵەتداری کاریکردووەو هەوڵیداوە حکومەت تێکەڵ به‌کێشە سیاسییه‌کان نەکات، دژی ئەو ئیرادەیەش بووە، حکومەتی ھەرێم دامەزراوەی نیشتیمانی و دەستووری و متمانە پێدراوی نوێنەرانی گەلە لەپەرلەمان و پێکھاتەی سەرەکی دەسەڵاتی جێبەجێکردنە لەھەرێم و بەرپرسە لەبەرامبەر کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەھەموو پێکھاتە سیاسی وئایینی ونەتەوەییە جیاوازەکانیانەوە .
مادام حکومەت حکومەتی ھەمووانە حکومەتی سەرتاسەری ھەرێمی کوردستانە، دەبێ ھۆکاری چارەسەرکردنی کێشەکان و ساڕێژکردنی برینەکان بێت، نەک کولاندنەوەی برینەکان چەتری کۆکەرەوەی ھەموو لایەنەکان بێت، نەک ھۆکاری تەفرەقەو گرژی دروستکردن، ئەگەر بڕیارە حکومەت باس لەهەموو رووداوە کارەساتبارەکان بکات کە بەسەر میللەتەکەمان هاتوون ئەوە ئەبوایە لەیادی ۳۱ ئابدا ئەو خیانەتەی شەرمەزار بکردایە، کە لەدەرئەنجامی ئه‌و خیانه‌تەدا‌، پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی كوردستان لەلایه‌ن رژێمی بەعس و سه‌دام حسێنه‌وه‌ داگیر کران، ئه‌بوایە حكومه‌ت باسی ئه‌و جینۆسایدەی بکردایە كه‌ بەسەر ئێزدییه‌كان ھات و سه‌دان هه‌زاریان ئاواره‌و سه‌رگه‌ردان و ده‌یان هه‌زار كه‌سیشیان كران به‌كه‌نیزه‌ك، شه‌هیدكران، یان له‌ئۆردوگاكاندا بێ سه‌رپه‌ر‌شت مانه‌وه‌. لەمێژووی گەلەکەماندا رۆژانی زۆری رەش و کارەساتبار ھەن ھەلدانەوەی لاپەرەکانی ئەو رۆژانە خزمەت بەیەکڕیزی و ئاشەتەوایی کۆمەلایەتی ناکەن، هه‌روه‌ھا ئه‌بوایە حكومه‌ت هه‌ڵوه‌سته‌ی جدی كردبا له‌سه‌ر ١٦ی ئۆكتۆبه‌رو بێ لایه‌نگیریی سیاسی، بكه‌رو هۆكارو ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌و كاره‌ساته‌ی بۆ به‌رده‌م دادگای گه‌ل ئاشكرا بكردایه‌، ھەڵەیەکی گەورەیە کاراکتەرە باڵاکانی حکومەت تاكلایه‌نه‌ په‌یام و بڕیاربدەن سەبارەت بەڕۆژە کارەساتبارەکان بۆمەرامی حزبی.
حەمەی حەمە سەعید 
وەزیری رۆشنبیری 
حکومەتی هەرێمی کوردستان

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو