ئەمڕۆ موچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت

  2020-10-17 09:12      342 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ شەممە مووچەی چەند شوێنێك دابەش دەكرێت و لەگەڵ ئەوەی بڕیار بوو مووچەی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانیش دابەش بكرێت، بەڵام بەڕێوبەرایەتیەكە بڵاویكردەوە كە ئەمڕۆ مووچە دابەش ناكرێت.
بەپێی خشتەی دابەشكردنی مووچە بڕیارە ئەمڕۆ شەممە 17-10 -2020 ، مووچەی هەریەكە لەوەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفال و ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای گشتی ئاسایش و وەزارەتی پەروەردە دابەش بكرێت.
جێگەی باسە، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند: سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانە و خوێندنگە و هۆبەكانی سەر بە پەروەردە ئاگاداردەكاتەوە، كە ئەمڕۆ شەممە، لیستی مووچە ئامادە نابێت لەبەر ئەو گۆڕانكارییەی بەسەر مانگی دابەشكردنەكەدا هاتووە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو