ئەمریكا و فەڕەنسا، داوا لە سەركردەكانی ئەرمینیا و ئازەربایجان دەكەن گرژییەكان لە قەرەباغ راگرن

  2020-10-17 10:22      101 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزیرانی بەرگری ئەمریكا و فەڕەنسا رایانگەیاند، بەپێویستی دەزانن بەزوترین كات گرژییەكان لە هەرێمی قەرەباغ كۆتاییان پێبێت كە لەئێستادا رووبەڕووبوونەوەی سەربازی لەنێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان لەناو هەرێمەكەدا بەردەوامی هەیە، داواش دەكەن سەركردەكانی هەردوو وڵات پابەندی بەڵێنەكانیان بن.
وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن) لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، مارك ئیسپەر وەزیری بەرگری وڵاتەكە، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ فلۆرێنس بارلی، وەزیری بەرگری فەڕەنسا ئەنجامداوە و هەردوولا بەپێویستیان زانیوە بەزوترین كات گرژییەكان لە هەرێمی قەرەباغ كۆتاییان پێبێت.
ئاماژەیان بەوەشكردووە، پێویست دەكات سەركردەكانی ئەرمینیا و ئازەربایجان پابەندی بەڵینەكانیان بن بۆ راگرتنی گرژییەكان لە هەرێمی قەرەباغ و یەكلاییكردنەوەی ململانێكان بەشێوەیەكی ئاشتیانە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو