بارەگای پارتی سوتێنرا

  2020-10-17 10:35      155 جار بینراوە        کۆمێنت

لایەنگرانی حەشدی شەعبی لە بەردەم بارەگای لقی پارتی دیموكرات لە بەغدا ئاڵای كوردستان و وێنەی هۆشیار زێباری سەركردەی‌ ئەو حزبەیان سوتاند.
بەپێی گرتە ڤیدیۆیەك لایەنگرانی حەشدی شەعبی لە بەردەم بارەگای لقی پارتی دیموكرات لە بەغدا ئاڵای كوردستان و وێنەی هۆشیار زێباری، ئەندامی‌ مەكتەبی‌ سیاسی‌ ئەو حزبەیان سوتاند.
بۆ پاراستنی بارەگاكانی پارتی-ش لە توڕەیی لایەنگرانی حەشدی شەعبی، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق هێزی بەرەنگاربوونەوەی گێرەشێوێنی رەوانەی بەردەم بارەگاكانی ئەو حزبە لە بەغدا كرد.
لایەنگرانی‌ حەشدی‌ شەعبی‌ لە بەردەم بارەگای لقی پارتی لە بەغدا دروشم لە دژی پارتی دەڵێنەوە و ئیدانەی لێدوانەكەی ئەو بەرپرسەی پارتی دەكەن.
توڕەبوونی لایەنگرانی حەشدی شەعبی دوای ئەوە هات، هۆشیار زێباری وەزیری لەسەر كارلابراوی دارایی عیراق لەمیانەی چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا ئەوەی راگەیاند كە ئەو گروپانەی هێرشیان كردە سەر هەولێر هەر ئەو گروپانەن كە لەبەغدا هێرش دەكەنە سەر دیپلۆماتكاران.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو