دەیان پەنابەری عیراقی بە فڕۆكە گواسترانەوە بۆ ئەڵمانیا

  2020-10-17 10:44      356 جار بینراوە        کۆمێنت

لە چوارچێوەی ئەو رێككەوتنەی لە نێوان وڵاتانی ئەوروپی هەیە، بۆ گواستنەوەی پەنابەران، وڵاتی ئەڵمانیا 101 پەنابەری لە یۆنانەوە گواستەوە بۆ خاكی وڵاتەكەی و لەناو پەنابەرە گواستراوەكانیشدا دەیان عیراقی تێدایە.
لە سەر رێكەوتنی ئەڵمانیا و یۆنان بۆ رەوانەكردنی هەزار و 553 پەنابەر، دوێنێ 101 پەنابەری دیكە لە ئەسیناوە رەوانەی ئەڵمانیا كران.
بەپێی زانیاری میدیا یۆنانییەكان ئەو پەنابەرانەی رۆژی 16ی تشرینی یەكەم رەوانەی ئەڵمانیا كراون 61 كەسیان منداڵ بوون و 14 كەسی دیكەیان مێردمنداڵ بوون، هاوكات لە ژمارەی ئەو پەنابەرانە خەڵكی سوریا و عیراق و فەڵەستین و سۆماڵ و كوەێت و چەند وڵاتێكی ئەفریقیان تێدایە.
جگە لە ئەڵمانیا چەند وڵاتێكی دیكەی ئەوروپی ژمارەیەك پەنابەریان بردۆتە وڵاتەكانیان كە بەشێكی زۆری پەنابەران منداڵن و دەتوانرێت لە كەلتور و پەروەردەی ئەو وڵاتانەدا رابهێنرێن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو