سەركردەیەكی داعش لە كەركوك كوژرا

  2020-10-17 11:46      81 جار بینراوە        کۆمێنت

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراق، شەوی رابردوو 16ی تشرینی یەكەم، كوژرانی سەركردەیەكی داعشی لە پارێزگای كەركوك راگەیاند.
لیوا یەحیا رەسول وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراق ئاشكرایكرد، هێزێكی دژەتیرۆری عیراق ئۆپەراسیۆنێكی ئاسمانییان لە ناوچەی دۆڵی شای باشووری پارێزگای كەركوك ئەنجامداوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لە میانی ئۆپەراسیۆنەكەدا، سەركردەیەكی داعش كە پشتێنەیەكی بۆمبڕێژكراوی لەخۆی بەستبوو و لەناو تونێلكێكدا خۆی حەشاردابوو كوژراوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو