لاهور شێخ جه‌نگی: لەسەر سوتاندنی ئاڵای كوردستان هاتە دەنگ

  2020-10-17 12:45      251 جار بینراوە        کۆمێنت

لاهور شێخ جه‌نگی‌ هاوسه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ باره‌گا سوتاندن رێگه‌ی شارستانی نییه‌ بۆ ده‌ربڕینی ناكۆكی له‌گه‌ڵ هیچ كه‌س و پارتێكدا.
لاهور شێخ جه‌نگی‌ هاوسه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان له‌په‌یامێكدا له‌باره‌ی‌ رووداوه‌كانی‌ ئه‌مڕۆی‌ به‌غدا وتی‌: زۆر نیگه‌رانین له‌ده‌ستبردن بۆ ئاڵای كوردستان كه‌ به‌خوێنی هه‌زاران رۆڵه‌ی قاره‌مان پارێزراوه‌، ئه‌م ئاڵایه‌ سێمبولی پێكه‌وه‌ ژیان و ئاشتی و ئاوه‌دانییه‌.
وتیشی‌: باره‌گا سوتاندن رێگه‌ی شارستانی نییه‌ بۆ ده‌ربڕینی ناكۆكی له‌گه‌ڵ هیچ كه‌س و پارتێكدا.
لاهور شێخ جه‌نگی‌ هاوسه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌،هه‌روه‌ك ده‌ست بردن بۆ پیرۆزییه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان رێگه‌ پێدراو نییه‌. ئاڵای كوردستان هێڵی سووره‌.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو