كاتژمێرەكانی كارەبای نیشتمانی كەمدەكرێتەوە

  2020-10-17 13:17      163 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ شەممە 17-10-2020، وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان رایگەیاند، كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی دوو كاتژمێر كەمدەبێتەوە، بەهۆی چاكسازی لە كێڵگەی كۆرمۆر.
لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، سبەی رێكەوتی 18-10-2020، لەكاتژمێر 8ی بەیانییەوە تاوەكو 4ی ئێوارە گۆڕانكاریی 2 كاتژمێر لەبەرنامەی پێدانی كارەبا دەبێت، ئەمەش بەهۆی ئەو چاكسازیی و كاروباری چاككرنەوە كە كۆمپانیای دانەغاز لە كێڵگەكانی كۆرمۆر ئەنجامی دەدات.
لە راگەیەنراوەكەدا باس لەوەشكراوە، هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەكەینەوە وەكو پرۆسەیەكی خۆئامادەكردن بۆ وەرزی زستان كە بەهۆیەوە بڕی 800 مێگاوات بەرهەمهێنانی كارەبا كەم دەكات، وەزارەتی كارەبا لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لەسەر هێڵە، بۆ ئەوەی كەمبوونەوەی پەستانی غاز تەنیا بۆ دوو كاتژمێر كارەبا كاریگەریی لەسەر هاوبەشانی كارەبا هەبێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە كە دوای تەواوبوونی پرۆسەی چاكسازیی لەكێڵگەكانی كۆرمۆر وەزارەتی كارەبا لە رێگەی تیمەكانی كۆنترۆڵ و وێستگەكانی كارەباوە كار بۆ ئاسایكردنەوەی دۆخەكە دەكات.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو