تەندروستی هەرێم ئاماری نوێی توشبوانی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

  2020-10-17 14:30      166 جار بینراوە        کۆمێنت
ئاماری وەزارەتی تەندروستی هەرێم

وەزارەتی تەندروستی لەڕاگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردووی بڵاوكردەوەو تێیدا هاتووە: 723 حاڵەتی نوێی تووشبوون بەكۆرۆنا تۆمار كراوەو 391 تووشبووش چاكبوونەوە 23 كەسی گیانیان لەدەستداوە.
ئەمڕۆ شەممە (17/10/2020) وەزارەتی تەندروستیی ئاماری 24 سەعاتی رابردووی بڵاوكردەوەو بەپێی ئامارەكە ٧٢٣ حاڵەتی نوێی توشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، كە ١٥٦ لەهەولێر، ١٤٩ لەسلێمانی، ٣٠ لەگەرمیان، ٢٣ لەهەڵەبجە، ٣٦٥ لەدهۆك.
لەڕاگەیەندراوەكەشدا هاتووە: ٢٣ حاڵەتی گیانلەدەستدان بەڤایرۆسەكە تۆماركراوە، بەجۆرێك نۆ لەسلێمانی، هەشت لەدهۆك، سێ لەهەولێر، دوو لەهەڵەبجە، یەك كەس لەڕاپەرین.
ئاماژە بەوەشكراوە، 392 كەس لەنەخۆشییەكە چاكبوونەتەوە، بەجۆرێك ١١٧ لەهەولێر، ١٦ لەسلێمانی، ٣٣ لەگەرمیان، ٢٩ لە هەڵەبجە، ١٩٦ لە دهۆك.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو