عیراق: پشتیوانیی گەڕاندنەوەی ئارەزوومەندانەی كۆچبەرانین

  2020-10-17 15:03      117 جار بینراوە        کۆمێنت
وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عیراق

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق دەڵێت: ئێمە پشتیوانی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی كۆچبەرانین و لەگەڵ ئەوەدانین بەزۆرپەنابەران دیپۆرتبكرێنەوە .
ئیڤان فائق وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عیراق لەڕاگەیەنراوێكدا لەبارەی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران وەڵامی وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی بەلجیكای دایەوەو رایگەیاند: وەزارەتەكەیان گەڕانەوەی زۆرەملێ رەتدەكاتەوەو دەبێت رەچاوی دۆخی پەنابەرانی عیراق لەدەرەوە بكرێت بەتایبەت لەئێستادا .
ئاماژەی بەوەشكردووە، داوایان لەباڵیۆزی بەلجیكا لەعیراق كردووە دۆسیەی پەنابەرانی عیراق و ناردنەوەیان، لەگەڵ هەڵوێستی عیراق لەوبارەیەوە بەوەزیری كۆچ و كۆچبەرانی وڵاتەكەی رابگەیەنێت، ئەوان تەنها بەشێوەی ئارەزومەندانە پشتیوانی گەڕانەوەی پەنابەران دەكەن نەك بەزۆرەملێ.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو