قوباد تاڵەبانی: سووتاندنی ئاڵای پیرۆزی كوردستان هێرشە بۆ سەر هەموو پیرۆزییەكان

  2020-10-17 15:04      141 جار بینراوە        کۆمێنت

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی سووتاندنی ئاڵای كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوەو تێیدا رایدەگەیەنێت: سووتاندنی ئاڵای پیرۆزی كوردستان جێگەی قبوڵكردن نییە.
دەقی پەیامەكە...
سووتاندنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان كە سیبمولی باڵای گەلەكەمانەو هەروەها هەڵكوتانە سەر بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستان لەبەغدا بەشێوازێكی نایاسایی و ناشارستانی جێگای قبوڵکردن نییەو هێرشە بۆسەر هەموو پیرۆزی و بارەگا کوردستانییەكان لەپایتەختی فیدراڵی عێراق.
بەتوندی ئیدانەی ئەم هەنگاوە دەکەم و داواش لەهێزە عێراقییە هاوپەیمان و دۆستەکانمان دەكەین لەبەغدا لەسەر ئەم بێڕێزیکردنە بێنە دەنگ كە پێشێلکردنێکی گەورەی یاساو دەستوورو سیمای فرەجۆری عیراقەو زاڵكردنی هێزی چەكە بەسەر مەنتیقی عەقڵ و دیالۆگداو ئەمەش دەمانخاتە بەردەم بەرپرسیارێتی گەورەی یەكڕیزی و یەكهەڵوێستی كورد بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەكانی سەرمان کە ئەمڕۆ گەلەکەمان لەهەموو کات زیاتر پێویستی بەیەکریزی و تەبایی هەیە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو