لە هەنگاوێكی نامۆدا رۆبینیۆ بۆ چوارەمجار گەڕایەوە ریزەكانی سانتۆس

  2020-10-17 16:58      99 جار بینراوە        کۆمێنت

بریاری هەڵوەشاندنەوەی  گریبەستی  رۆبینیۆی  ئەستێرەی بەرازیلی درا كە بەر لە چەند  رۆژێك  بوو  گرێبەستی كردبوو بۆ ئەوەی وەرزیك یاری بۆ ئەو یانەیە بكات.
رۆبینیۆ كە یەكێكە لە ئەستێرە ناسراوەكانی مێژووی تۆپی پێی بەرازیل و بۆ یانەكانی ریال مەدریدی ئیسپانی، مانچێستە سیتی ئینگلیزی و میلانی ئیتالی یاریكردووە، لە هەنگاوێكی نامۆدا بۆ چوارەمجار گەڕایەوە ریزەكانی سانتۆس، بەڵام ئەمجارە بەرامبەر مووچەیەكی زۆر كەم، كە تەنیا 230 یۆرۆی مانگانە بوو.
سەرەتا ئەم هەواڵە هەمووانی تووشی شۆككرد و پرسیار ئەوەبوو كە چۆن یەكێك لە ئەستێرە ناسراوەكانی پێشووی هەڵبژاردەی بەرازیل بەم مووچە كەمە رازی دەبێت؟
هەوادارانی لێی تووڕەبوون و بەوە تۆمەتباریان كرد كە سووكایەتی بە مێژووی خۆی دەكات، بەڵام دواتر دەركەوت كە گەڕانەوەی رۆبینیۆ بۆ سانتۆس بەو مووچە بچووكە بە مەبەستی یاریكردن نییە، بەڵكو تەنیا لەپێناو راكردنە لە زیندان، چونكە لە ساڵی 2017 دادگای ئیتالیا سزای 9 ساڵ زیندانی بەسەر رۆبینیۆدا سەپاندووە، بە تۆمەتی بەشداریكردنی لە دەستدرێژیكردنێكی سێكسیی بەكۆمەڵ لە یانەیەكی شەوانەدا لە ساڵی 2013 ئەوكاتەی یاریزانی یانەی میلانی ئیتالی بوو، بەڵام هێشتا ئەو سزایە بەسەریدا جێبەجێنەكراوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو