چەتۆ ساڵح : داكۆكیكاری راستەقینەتان دەبم

  2020-10-17 17:41      167 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ شەممە (17/10/2020)، چەتۆ ساڵح بریكاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەو قایمقامانەدا كۆبۆوە كە لەپۆستەكانیان بەخشراون.
بریكاری وەزارەت پێیڕاگەیاندن: ویستمان لەڕێی ئەم كۆبونەوەیەوە پێتان بڵێین كارەكانی رابردووتان جێگەی ڕێزە لامان، بۆ ئێوەش كەئێستا لەپۆستدا نەماون ئێمە خەمخۆرو داكۆكیكاری ڕاستەقینەتان دەبین.
بریكاری وەزارەتی ناوخۆ راشیگەیاند: ئێوە پڕ ئەزموونن لەبەڕێوەبەریی و كاری ئیدارییدا، بۆ هەر پۆستێك جێگە هەبێت داكۆكیتان لێدەكەین تا ئێوەی بەخشراو لەپۆستەكانتان بخرێنەوە سەركار.
لەبەرامبەرادا قایمقامەكانیش سوپاسی چەتۆ ساڵح بریكاری وەزارەتی ناوخۆیان كرد كە ئەم دەرفەتەی بۆ ڕەخساندوون تا لەنزیكەوە كێشەو داواكارییەكانیان بگەیەننە یەكێك لەلێپرسراوە باڵاكانی حكومەت و راشیانگەیاند: لەماوەی سێ ساڵی بەخشینیان لەپۆستەكانیان بۆ یەكەمجارە دەرگای كۆبوونەوەیان بەڕوودا دەكرێتەوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو