وەزیری پێشمەرگە: سووکایەتیکردن بەئاڵای پیرۆزی کوردستان بەهیچ شێوەیەک قبوڵکراو نییە

  2020-10-17 18:41      106 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی سووتاندنی ئاڵای كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوەو تێیدا هۆشداری دەدات 
راگەیەندراوێك لەوەزارەتی پێشمەرگەوە ئاڵای کوردستان، سیمبولی باڵای بەرخودانی نەتەوەی کوردو رەمزی ئاشتی و ئاوەدانی و پێکەوەژیانە.
دەقی راگەیەندراوەكە...
سوتاندن و بێڕێزی کردن بەئاڵای پیرۆزی کوردستان، کە سەدان و هەزاران پێشمەرگەی قارەمان و خەباتگێڕو تێکۆشەری ئەم نەتەوەیە، لەژێر سێبەرەکەیدا گیانی خۆیان بەخشیوە، " بەتوندی ئیدانەدەکەین." ئاڵای کوردستان، سیمبولی باڵای بەرخودانی نەتەوەی کوردو رەمزی ئاشتی و ئاوەدانی و پێکەوەژیانە. پەلاماردانی بارەگای هەر حزب و لایەنێک، دواتر سووکایەتی کردن بەئاڵای کوردستان، پەیامێکی روونەو دەخوازێت هەرچی زووە ململانێ حزبییەکان و گرژییە سیاسییەکان بەلاوە بنرێن و سەرجەم حزب و لایەنە سیاسیەکانی گۆڕەپانی سیاسی کوردستان یەکدەنگ ویەکهەڵوێست بن بۆ پاراستنی پیرۆزییەکان و رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی ئێستاو ئایندە.
داوا لەحکومەتی عیراقی فیدڕاڵ و هێزە دیموکراتییەکان دەکەین لێکۆڵینەوەی جددی لەوبارەیەوە بکەن و رێگریی لەو جۆرە پێشێلکارییانە بکەن، کە دواجار میمبەری پێکەوەژیانی پێکهاتەکان و پاراستنی بەها دیموکراتیەکان و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی لەعیراق دەخاتە مەترسییەوه، دەستبردن و سوکایەتی کردن بەئاڵای پیرۆزی کوردستان بەهیچ شێوەیەک قبوڵکراو نییەو دەبێ ئەنجامدەرانی بەزووترین کات رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە.
ئێمە لەوەزارەتی پێشمەرگه نیگەرانیی قووڵی خۆمان دەردەبڕین و راشیدەگیەنین: وەک هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەهەموو ئان و ساتێکدا پارێزەری خاک و ئاڵای پیرۆزی کوردستانین، وەک بیلبیلەی چاومان دەیپارێزین.
شۆڕش ئیسماعیل 
وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو