هاوسەرۆكانی یەكێتی: ئاڵای كوردستان شكۆی نەتەوەیی و بەرهەمی خوێنی شەهیدانە

  2020-10-17 19:21      134 جار بینراوە        کۆمێنت

هاوسەرۆكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنن: ئاڵای كوردستان شكۆی نەتەوەیی و قوربانیدان و بەرهەمی خوێنی شەهیدانەو دەستبردن بۆ ئاڵای كوردستان كە بەخوێنی هەزاران رۆڵەی قارەمان پارێزراوە، هێڵی سوورە.
هاوسەرۆكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی رووداوی سوتاندنی ئاڵای كوردستان لەشاری بەغدا رایانگەیاندووە: ئاڵای پیرۆزی كوردستان شكۆی نەتەوەیی و قوربانیدان و بەرهەمی خوێنی شەهیدانمانە، هیچ بیانوو و پاساوێك جێگای قبوڵكردن نابێت كە دەستدرێژی بێت بۆ خاك و ئاڵاكەیان كە قوربانییان بۆ داوە.
دووپاتیشدەكەنەوە، ئەوان مێژووی خۆیان خۆشدەوێت كە مێژووی برایەتی و پێكەوەژیان و یەكتر قبوڵكردن و سەرنەوینەكردنە بۆ دوژمنانی خاك و گەلەكەیان، لەهەمووكات زیاتریش پێویستیان بەیەكخستنی ریزەكانی گەلەكەیانە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددییەكان و لەگەڵ دڵسۆزەكانیان لە بەغداو هەرێمی كوردستان بۆئەوەی وڵاتەكەیان لەهەڕەشەكان بپارێزین و پاراستنی پیرۆزییە نەتەوەییەكانیان ئەمانەتی باوباپیران و نیشتمان و یەكێتییەكەی مامە، كە دەستی پێوەدەگرن و دەیپارێزن.
هەروەها هاوسەرۆكانی یەكێتی رایانگەیاندووە: ئاڵای كوردستان سیمبولی پێكەوەژیان و ئاشتی و ئاوەدانییە، هەر گروپ و تاقمێك ئەگەر نیگەرانن لەكەسێك یان پارتێك، ڕێگە پێدراو نین دەست بۆ پیرۆزییەكانی نەتەوەكەمان بەرن، ئاڵای كوردستان هێڵی سوورە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو