مێركڵ: هەڵسوكەوتی توركیا لەخۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست سوكایەتیكردنە

  2020-10-17 20:29      81 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەنگێلا مێركڵ راوێژكاری ئەڵمانیا سیاسەت و هەڵسوكەوتی توركیا لەخۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بەسوكایەتیكردن بۆ وڵاتانی ناوچەكە وەسف دەكات.
ڕاوێژكاری ئەڵمانیا رایگەیاند: وڵاتانی ئەندام لەیەكێتی ئەوروپا ڕێككەوتوون لەسەر ئەوەی كە بڕیارە تاكلایەنەكەی توركیا لەخۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی وڵاتانی ناوچەكەو پێویستە لەڕێی گفتوگۆوە كێشەكان چارەسەربكرێن.
لەلایەكی تریشەوە، چارلس میشێل سەرۆكی ئەنجومەنی ئەوروپا ڕایگەیاند: یەكێتی ئەوروپا لەمانگی كانونی یەكەمدا تاووتوێی ڕەوشی خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست دەكات و بەدووریشی نەزانی، سزا بەسەر حكومەتی توركیادا بسەپێنن.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو