دوای رفاندنی 14 گەنج تەرمی ٨ لەو گەنجانە دۆزرانەوە

  2020-10-17 21:07      275 جار بینراوە        کۆمێنت

لەناحیەی ئیسحاقی سەر بە قەزای بەلەدی شاری تكریت ١٤ گەنج دوای ڕفاندنیان لەلایەن گروپێكی چەكدارەوە تەرمی ٨ گەنجیان دۆزرانەوەو سەرۆك وەزیران و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانیش جەختدەكەنەوە لە ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەی خێرا لەڕووداوەكە.
فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای سەڵاحەدین ئاشكرایكردووە، لەلایەن گروپێكی چەكدارەوە لەناحیەی فرحاتییەی سەر بەشاری تكریت ١٤ گەنج رفێنراون و دوای سەعاتێكیش تەرمی ٨ كەسیان دۆزراونەتەوە كە فیشەك نراوە بەسەریانەوەو چارەنووسی شەش گەنجەكەی تریش نادیارە.
ئەو ڕووداوەش كاردانەوەی فراوانی بەدوای خۆیدا هێناوەو پارێزگاری سەڵاحەدین لەكۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ وەزیرانی بەرگری و ناوخۆ داوایكرد لێكۆڵینەوەی خێرا بكرێت لەڕووداوەكە.
هەروەها سەرۆك وەزیران و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانیش لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا جەختیانكردەوە لەكاركردنی خێرا بۆ لێكۆڵینەوە لەڕووداوەكەو ئاشكراكردنی بەرپرسیاران و سەرۆك وەزیران بڕیاریدا وەفدێكی ئەمنی رەوانەی قەزای بەلد بكات بۆ هەڵسەنگاندنی رەوشی ئەمنی و دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی تاوانەكە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو