لاهور شێخ جەنگی: پێویستە تاوانی تۆقاندن و رفاندنی هاووڵاتیان بێ‌ لێپرسینەوە تێپەڕنەبێت

  2020-10-17 22:00      111 جار بینراوە        کۆمێنت

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەبارەت بەڕفاندن و كوشتنی هاووڵاتیانی مەدەنی لەقەزای بەلەدی سەر بەشاری تكریت پەیامێكی لەتویتەر بڵاوكردووەتەوەو داوای لەحكومەتی فیدراڵ كردووە بەرپرسیاران ئاشكرا بكات.
لاهور شێخ جەنگی نووسیویەتی: پێویستە تاوانی تۆقاندن و رفاندنی هاووڵاتیانی مەدەنی بەبێ‌ لێپرسینەوە لەو لایەنانەی لەپشت كوشتنی هاووڵاتیانی بێ‌ تاوانەوەن، تێپەڕنەبێت.
دەشڵێت: هەوڵی لەیاسادەرچووان و ئاژەوەگێران بۆ راكێشانی عیراق بەرەو گێراوێكی مەترسیدار ئاشكرایەو پێویستە حكومەتی فیدراڵ تاوانەكە ئاشكرا بكات و لێپرسرینەوە لەبەرپرسیارانی بكات.




بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو