ئێران... گیانلەدەستدان بەكۆرۆنا 30 هەزار كەسی تێپەڕاند

  2020-10-17 22:59      105 جار بینراوە        کۆمێنت

لە24 سەعاتی رابردوودا لەئێران ٤ هەزارو ١٠٣ تووشبووی نوێ‌ تۆماركراو گیان لەدەستدانیش بەڤایرۆسەكە ٣٠ هەزار كەسی تێپەڕاند.
وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاشكرایكرد، لە٢٤ سەعاتی رابردوودا ٤ هەزارو ١٠٣ تووشبووی نوێی كۆرۆنا دەستنیشان كراوەو ٢٥٣ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، كۆی گشتی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەئێران گەیشتووەتە ٥٢٦ هەزارو ٤٩٠ تووشبوو، ٣٠ هەزارو ١٢٣ كەسیش گیانیان لەدەستداوەو تا ئێستاش ٤٢٣ هەزارو ٩٢١ تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە، ٤ هەزارو ٧٢١ تووشبووش باری تەندروستییان ناجێگیرە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو