بانکی رەشیدی عیراق 10ملیۆن دینار دەداتە ئەو پیاوانەی ژنی دووەم دەهێنن

  2020-10-21 12:07      208 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی تەشرینی یەکەم، بانکی رەشید-ی عیراق رایگەیاند کە پێشینەی هاوسەرگیریی دەداتە ئەو پیاوانەی ژنی دووەم دەهێنن.
نووسینگەی رۆژنامەوانی بانکەکە، لەبەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکی دەست PUKNOW کەوتووە، رایگەیاندووە:  بڕیاردراوە پێشینەی هاوسەرگیریی بدرێتە ئەو فەرمانبەرانەی ژنی دووەم دەهێنن، بەمەرجێک خۆی و هاوسەری یەکەمی سوودمەند نەبووبێتن لە پێشینەی هاوسەرگیریی.
لەبەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە: پێشینەکە دەدرێتە هەموو فەرمانبەران، بێ لەبەرچاوگرتنی ئەوەی لە چ بانکێک مووچە وەردەگرێت، بەڵام دەبێت فەرمانبەرێکی تر ببێتە کەفیلی کە خزمەتەکەی لە دوو ساڵ کەمتر نەبێت، بڕی پێشینەکەش 10 ملیۆن دینارە.
ئامادەکردنی: رێباز فەریق

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو