مسته‌فا كازمی‌‌و سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ بریتانیا له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك رێككه‌وتن

  2020-10-22 15:20      159 جار بینراوە        کۆمێنت
لایه‌نێك له‌ دیداره‌كه‌

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 22ی‌ ته‌شرینی‌ یه‌كه‌م، مسته‌فا كازمی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق له‌لایه‌ن بۆریس جۆنسن سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ بریتانیاوه‌ پێشوازی‌ لێكرا، ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ی‌ گه‌شته‌ ئه‌وروپاییه‌كه‌ی‌ كه‌ تێیدا سه‌ردانی‌ هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی‌ فه‌ره‌نسا‌و ئه‌ڵمانیای‌ كرد.
له‌دیدارێكدا، هه‌ردوولا تیشكیان خسته‌سه‌ر دوا پێشهاته‌ سیاسییه‌كان‌و دۆخی‌ سیاسی‌‌و ئه‌منیی عیراق‌و ناوچه‌كه‌، سه‌رباری‌ شێوازی‌ په‌ره‌پێدانی‌ په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌كانی‌ نێوان به‌غدا و له‌نده‌ن، به‌چه‌شنێك كه‌ خزمه‌ت به‌ ئاشتی‌‌و سه‌قامگیریی‌ ناوخۆی‌‌و ئیقلیمی‌ بكات، ئه‌وه‌ش به‌پێی‌ تویتێكی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق له‌سه‌ر تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ تویته‌ر. 
هه‌ر له‌و دیداره‌دا، هه‌ردوولا رێككه‌وتن له‌سه‌ر هاوكاریكردنی‌‌ زیاتری‌ نێوان هه‌ردوو وڵات، له‌ بواری‌ بنبڕكردنی‌ تیرۆر و بواره‌كانی‌ سیاسی‌‌و ئابووری‌، له‌سایه‌ی‌ ئه‌و ئاڵنگارییه‌ ئابوورییه‌ی‌ كه‌ به‌هۆی‌ دابه‌زینی‌ نرخی‌ نه‌وت‌و لێكه‌وته‌كانی‌ كۆرۆنا رووبه‌ڕووی‌ عیراق بوو‌نه‌ته‌وه‌.
هاوكات هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیران كۆك بوون له‌سه‌ر هه‌نگاونان بۆ هاوكاریی‌ ستراتیژی‌ له‌نێوان عیراق‌و شانشینی‌ یه‌كگرتووی‌ بریتانیا كه‌ چه‌ند ته‌وه‌رێك له‌ خۆده‌گرێت.

سه‌رچاوه‌: تویته‌ری‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق
وه‌رگێڕان‌و داڕشتنه‌وه‌ی‌: ڕیباز فه‌ریق

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو