بافڵ تاڵه‌بانی‌: لەمەودوا سیاسیەتی پاداشت و سزا پەیڕەودەکەین و کەسی شیاو دەھێنینە پێشەوە

  2020-10-22 16:33      172 جار بینراوە        کۆمێنت
دیمه‌نێك له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 22ی‌ ته‌شرینی‌ یه‌كه‌م، بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لەگەڵ مەڵبەندی سلێمانی کۆبووەوە. 
لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر گۆڕانکاری و پێشھاتە سیاسی و ئەمنییەکان لەسەر ئاستی ھەرێم و عێراق و ناوچەکە بەرچاوڕوونیدا بە ئامادەبووان و سیاسەتی یەکێتی بۆ کۆی ھاوکێشەکان خستەڕوو.
لەبارەی سیاسیەتی نوێی یەکێتی بۆ کاری رێکخراوەیی و پێداچوونەوە بەکۆی جومگەکان و ئاڕاستە سیاسی و خزمەتگوزارییەکان ھاوسەرۆک دووپاتی لە سیاسەتێکی نوێ کردەوە بۆ بەڕێوەبردن و گەشەپێدانی ئۆرگانەکان و خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵک.
بۆ سلێمانیش بافڵ تاڵەبانی تەئکیدیکردەوە، سلێمانی سەنتەری گۆڕانکاری و خزمەتکردن و گەیاندنی دەستی ئاوەدانی زیاتر دەبێت و نوێنەرەکانیشمان لەحکومەتی خۆجێیی راسپاردووە بەگڕوتینێکی نوێوە خزمەتبکەن و کەمتەرخەمی لەھیچ کەسێک لەبەرامبەر خزمەتکردنی سلێمانی قبوڵناکرێت و ئیتر لەمەودواش سیاسیەتی پاداشت و سزا پەیڕەودەکەین و کەسی شیاو سەرکەوتوو دەھێنینە پێشەوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو