نوێترین زانیاری‌ له‌سه‌ر‌ هه‌وڵه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ عیراق بۆ ‌دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ ئه‌م مانگه‌

  2020-10-22 19:45      572 جار بینراوە        کۆمێنت
عیراق مانگانه‌ پێویستی‌ به‌ شه‌ش تریلیۆن‌و 500 ملیار دیناره‌ بۆ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 22ی‌ ته‌شرینی‌ یه‌كه‌م، وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ عیراق رایگه‌یاند، چاوه‌ڕوانی‌ تێپه‌ڕاندنی‌ پرۆژه‌ یاسای‌ قه‌رزكردنه‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق، بۆ ئه‌وه‌ی‌ ده‌ستبكات به‌دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ ئه‌م مانگه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران.
پێشتریش ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق ئاشكرایكرد كه‌ له‌ دانیشتنی‌ رۆژی‌ شه‌ممه‌ی‌ داهاتووی‌ په‌رله‌مانی‌ عیراقدا پرۆژه‌ یاسای‌ قه‌رزكردن تاوتوێ ده‌كرێت‌و خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ بۆ ده‌كرێت.
حكومه‌تی‌ عیراق ماوه‌ی‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ناتوانێت مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران‌و مووچه‌خۆرانی‌ تر دابین بكا‌ت، ئه‌گه‌ر رێگه‌ی‌ پێنه‌درێت قه‌رزی‌ ناوخۆیی‌‌و ده‌ره‌كی‌ بكات، كه‌ ئه‌وه‌ش په‌یوه‌سته‌ به‌په‌رله‌مانه‌وه‌.
وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ عیراق رایگه‌یاند: داهاتی‌ نه‌وتی‌‌و نا نه‌وتی‌ ئه‌م مانگه‌ زیاتره‌ له‌ چوار تریلیۆن دینار، له‌كاتێكدا عیراق مانگانه‌ پێویستی‌ به‌ شه‌ش تریلیۆن‌و 500 ملیار دیناره‌ بۆ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران‌و ته‌واوی‌ مووچه‌خۆرانی‌ دیكه‌.
وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ جه‌ختیشیكرده‌وه‌ : چاوه‌ڕێی‌‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ قه‌رزركردنی‌ ناوخۆو ده‌ره‌كیمان پێبدات له‌ بانكه‌كانی‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌، تاكو پرۆسه‌ی‌ خه‌رجكردنی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران له‌ واده‌ی‌ خۆیدا دابه‌ش بكرێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ رابردووی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ عیراق‌و هه‌رێمی‌ كوردستان، زۆر له‌ واده‌ی‌ خۆی‌ دواكه‌وت، به‌بیانووی‌ ئه‌وه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ پاره‌ی‌ ته‌واوی‌ له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌.
ئه‌گه‌ر كێشه‌ی‌ كه‌می‌ پاره‌ نه‌بێت، حكومه‌تی‌ عیراق‌ له‌نێوان 15 بۆ 26 ی‌ هه‌موو مانگێك مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ سه‌رانسه‌ری‌ عیراق دابه‌ش ده‌كات.

سه‌رچاوه‌: شه‌فه‌ق نیوز
وه‌رگێڕان‌و داڕشتنه‌وه‌ی‌: رێباز فه‌ریق

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو