كۆسرەت ڕەسول هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی د. شەفیق قەزاز دەردەبڕێ

  2020-10-23 13:00      173 جار بینراوە        کۆمێنت

كۆسرەت ڕەسول عەلی ‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بەهۆی كۆچی دوایی سیاسەتمەدارو نووسەرو ڕووناكبیری كورد دكتۆر شەفیق قەزاز پرسەنامەیەك ئاراستەی خانەوادەكەی دەكات.ئەمەش دەقەكەیەتی..
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی سیاسەتمەدارو نووسەرو ڕووناكبیری كوردو كەسایەتی دیاری شاری سلێمانی د. (شەفیق قەزاز)م بیست، دڵگران و خەمباری كردم، بۆ ئەم خەمە قووڵە پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەكەم، هیواخوازم ئەمە دواكۆست و ناخۆشی هەموو لایەك بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەك بدات و كۆچكردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
‎كۆسرەت ڕەسول عەلی
‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی 
‎یەكێتی نیشتمانی كوردستان

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو