قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەك ئاڕاستەی بنەماڵەی د.شەفیق قەزاز دەكات

  2020-10-23 13:23      176 جار بینراوە        کۆمێنت

قوباد تاڵەبانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، پرسە‌ و سە‌رە‌خۆشی ئاڕاستە‌ی بنەماڵەی د. شەفیق قەزاز دەكات.ئەمەش دەقەكەیەتی...
بە‌ڕێز خاتوو چلورە‌ ئە‌حمە‌د ھە‌ردی
بە‌ڕێزان ھاوڕێیان و بنەماڵەی دكتۆر شەفیق قەزاز
غەمبار و دڵگران بووم بەبیستنی هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەری دێرین و نووسەری كوردپەروەر دكتۆر شەفیق قەزاز، بە‌م بۆنە‌یە‌وە‌ پرسە‌ و سە‌رە‌خۆشیتان ئاڕاستە‌ دە‌كە‌م وبە‌شداری خە‌م و پە‌ژارە‌ی خێزانە‌ نیشتمان پەروەرەكەتانم.
لە‌گە‌ڵ كۆچكردوو دكتۆر شە‌فیق قە‌زاز كە‌ پێشتر وە‌زیری حكومە‌تی ھە‌رێم بوو، كاری پێكە‌وەیی زۆرمان كردووە، دە‌نگ ومافی رە‌وای گە‌لی كوردستانمان بە‌دە‌رە‌وە‌ وگشت جیھان دە‌گە‌یاند بە‌تایبە‌ت لە‌ واشنتۆن، رۆڵ و پێگە‌ی ئە‌و لە‌بواری مافە‌كانی مرۆڤدا ھە‌رگیز لە‌یاد ناكرێت و لە‌دە‌ستدانی جێگە‌ی ئە‌سە‌فی ھە‌موو لایە‌كمانە‌.
لە‌خوای گە‌ورە‌ داواكام، گیانی بە‌ بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبوری هەموو لایەك بدات و ئە‌مە‌ دوا ناخۆشیتان بێت.
انا لله وانا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو