سودانیش پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاساییكردەوە

  2020-10-23 22:28      180 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ هەینی 23 ی تەشرینی یەكەم، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، رایگەیاند كە سودان و ئیسرائیل رازیبوون لەسەر ئاساییكردنەوەی پەیوەندییە سیاسی و بازرگانییەكانی نێوانیان.
ئەوەش دوای كەمتر لە دوو مانگ دێت لە ئاسییكردنەوەی پەیوەندییەكانی هەریەك لە وڵاتانی ئیمارات و بەحرێن لەگەڵ ئیسرائیلدا.
بەپێی بەیاننامەیەكی هاوبەشی نێوان ئەمریكا و سودان و ئیسرائیل، ئەمریكا لەمەودوا كاردەكات بۆ گێڕانەوەی پارێزبەندی سەروەری سودان و لەگەڵ هاوپەیمانەكانیشی كاردەكات لەپێناو كەمكردنەوەی بارگرانییەكانی پەیوەست بە قەرزەكانی سەر سودان.
هاوكات چاوەڕوان دەكرێت لەپای ئەو هەنگاوەی سودان، ناوی ئەو وڵاتە لە لیستی وڵاتانی پشتیوانكەر لە تیرۆر دەربكرێت.
میسر یەكەم وڵات بوو كە لەساڵی 1979 دا پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاساییكردەوە، كە ئەو كات ئەنوەر سادات سەرۆكی ئەو دەمەی میسر رووبەڕووی رەخنەیەكی زۆری وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی بووەوە.
 لە ناوەڕاستی نەوەدەكانی سەدەی رابردووشدا شانشینی ئوردن پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاساییكردەوە، پاش ئەوەی فەلەستینییەكان رێككەوتننامەی ئۆسلۆیان لەگەڵ ئیسرائیل مۆركرد.
سەرچاوە: سایتی الشرق للانبا‌و
وەرگێڕان و داڕشتنەوەی:  فەریق حەبیب

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو