وەزارەتی دارایی لەبارەی دابەشکردنی موچە دڵنیایی دەدات

  2020-10-24 09:17      831 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی دارایی عێراق دڵنیایی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانەوە دەدات و رایدەگەیەنێت: پابەندن بە دابەشکردنی موچە و لەهەوڵی دانانی نەخشەرێگایەکن بۆ دابینکردنی خەرجییە سەرەکییەکانی سێ مانگی داهاتووی ئەمساڵ.
وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیان: حکومەتی ناوەندیی لە ئامادەکاریدایە بۆ دانان و تەواوکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2021 و ناردنی بۆ پەرلەمان بە مەبەستی پەسەندکردنی، هاوكات جەخت لەپابەندبوونی خۆی بە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران دەکاتەوە.
بەپێی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی، پێویستە سێ مانگی داهاتوو حكومەتی ناوەندیی پابەند بێت بە ناردنی  320 ملیار دینار بۆ هەرێم، ئەوەش  بەپێی ئەو رێككەوتنەی كە لە نێوانیاندایە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو