ترەمپ: ئەگەر میسر بەنداوی نەهزە بتەقێنێتەوە كەس لۆمەی ناكات

  2020-10-24 11:47      241 جار بینراوە        کۆمێنت

دۆناڵد ترمپ سەرۆكی ولایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا، لێدوانیكی سەیر و لەناكاوی دا لەبارەی بەنداوی نەهزەی ئەسیوبیا، كەڕەنگە ببێتە مایەی نیگەرانكردن و توڕەكردنی حكومەتی ئەسیوبیا.
ترەمپ، لەمیانەی دیدارێكیدا لەگەڵ عەبدولفەتاح بورهان سەرۆكی ئەنجومەنی سەروەری سودان و عەبدوڵا حەمدۆك سەرۆكی حكومەتی ئینتیقالی سودان،  وتی:  "هیچ كەسێك لۆمەی میسر ناكات ئەگەر بەنداوی نەهزەی ئەسیوبیا بتەقێنێتەوە".
ئەو لێدوانەی سەرۆكی ئەمریكا لەكاتێكدایە كە كە پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی نێوان میسر و ئەسیوبیا لەوپەڕی ئاڵۆزیدایە، بەهۆی كێشەی بەنداوی نەهزەوە، كە تێیدا ئەسیوبیا بێ گوێدانە نیگەرانییەكانی میسر بەنداوی نەهزەی بنیاتنا و لەئێستادا سەرقاڵی پڕكردنێتی بەئاو كە سەرەنجام كێشەی كەم ئاوی بۆ میسر درووست دەكات.
ترەمپ وتی: چیتر ئەسیوبیا بەهرەمەند نابێت لە یارمەتییەكانی ئەمریكا، ئەگەر بێت و پابەندنەبێت بەو رێككەوتننامەی لەگەڵ میسردا واژۆی كردووە سەبارەت بە بەنداوی نەهزە.
ترەمپ، هەروەها وتی: رێككەوتننامەیەكی باشم خستبووە بەردەستی هەردوولا، بەڵام لە دوا ساتەكاندا ئەسیوبیا لێی كشایەوە. جەختیشیكردەوە: بەڕاستی ئەمە رەوشیكی مەترسیدارە، چونكە میسر ناتوانێت لەسایەی ئەو دۆخەدا ژیان بەسەرببات، لەكۆتاییدا هەر ناچار دەبن بەنداوەكە بتەقێننەوە. پێشتریش وتوومە و ئێستاش بەدەنگێكی بەرز و روون دەیڵێم، ناچار دەبن ئەو بەنداوە بتەقێننەوە، پێویستە هەر شتێك بكەن.
سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوەش كرد، كە لەبەرانبەر كەلەڕەقییەكانی ئەسیوبیادا، میسر هەڕەشەی رووخاندنی بەنداوی نەهزەی كردووەو ئەگەر ئەو كارەش بكەن كەس لۆمەیان ناكات.
سەرچاوە: سایتی ئیندیپێندنتی عەرەبی
وەرگێڕان و داڕشتنەوەی:  فەریق حەبیب

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو