تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات لە گەشەسندنێكی مەترسیداری كۆرۆنا

  2020-10-24 15:21      79 جار بینراوە        کۆمێنت
فاوجی داوا لە هاوڵاتیان دەكات زیاتر خۆیان بپارێزن

پسپۆرێكی ئەمریكی هۆشداری دەدات لە بارەی وەرزێكی مەترسیداری تووشبون بە كۆرۆنا و داوا لە هاوڵاتیان دەكات بەبێ دەمامك نەچنە دەری، پێشی وایە قەدەغەی هاتووچۆ تا رادەیەك پیویستە بۆ ئەم دۆخە مەترسیدارە .
د. ئەنتۆنی فاوچی: سەرۆكی سەنتەری رێگریكردن لە نەخۆشییە هەستیاری و گوازراوەكان، بە میدیای وڵاتەكەی راگەیاندووە: دۆخی كۆرۆنا لە ئەمریكا بەجۆرێك مەترسیدارە، دەبێت دەمامك بكرێتە ناچاری و گوێ بە رەخنە و تێبینی خەڵكی نەدرێت،فاوچی ووتیشی: دەسەڵات دەبێت بەستنی دەمامك بكاتە ناچاری و جێبەجێی بكات تا دۆخەكە لەوە زیاتر مەترسیدار نەبێ.
فاوچی داوادەكات بەستنی دەمامك بكرێتە ناچاری،تەنانەت رەخنەشی لە ترامپ گرت  كەخۆیشی كەم  دەمامك دەیبەستێ و لەگەڵ ئەوەشدا نەبوو ئەمە بەسەر ئەمریكییەكاندا بسەپێندرێت.
ئێستا ئەمریكا زۆرترین تووشبوون و مردنی بە كۆرۆنا لە جیهاندا هەیە، تووشبوون بە كۆرۆنا لە 9 ملیۆن نزیكدەبێتەوە، مردنیش نزیكە لە 230 هەزار كەس.
ئەمە لەكاتێكدایە،لە جیهاندا ئێستا 43 ملیۆن تووشبوو بە كۆرۆنا تۆماركراون، 32 ملیۆنیان چاكبوونەتەوە، نزیكەی  ملیۆنێك و 150 هەزار مردنیش تۆماركراوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو