دەروازەی سنووریی پەروێزخان ئەو دەنگویانە رەتدەكاتەوە كە رێگری لە بارهەڵگری ئێرانی كرابێ

  2020-10-24 16:05      115 جار بینراوە        کۆمێنت
دەروازەی سنووری پەروێزخان

قایمقامی قەسری شیرین بە میدیای ئێرانی راگەیاندووە: ئەو تەنكەرانەی دەیانەوێ بەرەو سلێمانی بچن ولە نۆرەدان تاوەكو لە دەروازەی سنووریی پەروێزخان دەرباز بن ، بەڵام بە هۆی ناڕەزایەتیی شۆفێرانی هەرێمی كوردستانەوە 500 تانكەر لە دەروازەی سنووریی پەروێزخان گیریان خواردووە . 
موراد عەلی تاتار، قایمقامی قەسری شیرین بە میدیای فەرمیی ئێرانی راگەیاندووە: ئەو تانكەرانە دەیانەوێ بەرەو سلێمانی بچن و لە نۆرەدان تاوەكو لە دەروازەی سنووریی پەروێزخان دەرباز بن، بەڵام شۆفێرەكانی هەرێمی كوردستان كێشەیان دروست كردووە و ئێمەش بۆ چارەسەركردنی كێشەكە لەگەڵ بەرپرسانی عیراقی لە دانوستاندن داین بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە .
عەباس ئیسماعیل، لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی دەروازەی سنووریی پەروێزخان لەبارەی كێشەی ئەو 500 تانكەرەوە ئاماژەی بەوە كرد، ژمارەیان 970 تانكەر بووە، ئێستا تەنیا 50 تانكەر لەنێو دەروازەی پەروێزخانن و ئەوانیش نایانەوێت بێنە هەرێمی كوردستان. 
ئەو شۆفێرە ئێرانییانەی كە دێنە هەرێمی كوردستان دەبێت پشكنینی كۆرۆنا بكەن، عەباس ئیسماعیل ئاماژەی بەوە كرد ئەو 50 تانكەرە، بەپێی رێككەوتنەكە، دەبێت 25 تانكەریان سووتەمەنییەكەیان بگوازنەوە بۆ شارەكانی هەرێمی كوردستان، بەڵام شۆفێرەكانیان ئامادە نین، دەڵێن زیاتریان لەسەر دەكەوێت و رێگەیەكی دوورتر دەبڕن، ئەگەر لە دەروازەكە بارەكەیان بەتاڵبكەنەوە، رۆژێك زووتر دەگەڕێنەوە ماڵەوە. 
بۆیە شۆفێری بارهەڵگرەكانی هەرێمی كوردستان داوا دەكەن تانكەرە ئێرانییەكان بارەكانیان تاوەكو دەروازەی سنووریی بێنن و دوای ئەوە رادەستی ئەوانی بكەن، ئەوان دەڵێن، ئەگەر تانكەرە ئێرانییەكان بارەكانیان تاوەكو شوێنی مەبەست بگوازنەوە، ئەوان بێكار دەبن و داهاتیان نامێنێت.
بەپێی ئامارە فەرمییەكان، رۆژانە لە دەروازەی سنووریی پەروێزخانەوە هەزار و 500 بارهەڵگر كاڵا و كەلوپەل هەناردەی هەرێمی كوردستان و 500 بارهەڵگریش لە دەروازی سنووریی خەسرەوییەوە هەناردەی عیراق دەكرێن.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا، میكانیزمێك بۆ هاتووچۆكردنی بارهەڵگرەكانی ئێران لە دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان دانرا كە بەشێوەیەك بوو، تانكەرەكان لە دەروازە نێودەوڵەتییەكان بەتاڵدەكران و شۆفێری هەرێمی كوردستان بارەكانی دەگواستەوە شارەكان. 
 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو