ناتۆ داوا لەئەمریكا دەكات تاك لایەنە بڕیار لەكشانەوەی هێزەكانی لەعیراق نەدات

  2020-10-24 20:01      128 جار بینراوە        کۆمێنت

هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی داوا لە ئەمریكا دەكات، تاك لایەنە بڕیار لەبارەی كشانەوەی هێزەكانی لەعیراق و ئەفغانستان نەدات.
یەنس ستۆڵتنبێرگ ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ) دەڵێت: تائێستاش رەوشی ئەمنیی لەعیراق جێگیر نییەو ناتۆش ئامادەیە بوونی سەربازیی خۆی لەو وڵاتەدا فراوانتر بكات، داواشی لەئیدارەی ئەمریكا كرد تاك لایەنە بڕیار لەكشانەوەی هێزەكانی لەعیراق نەدات.
لەئێستادا نزیكەی ٥٠٠ ئەفسەرو سەربازیی ناتۆ لەعیراقدا جێگیركراون و ئەركی سەرەكیشیان مەشقكردنە بەهێزە ئەمنییەكان.
لەماوەی رابردوودا لێپرسراوانی ئەمریكا داوایان لە ناتۆ كرد بوو، لەبری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەركە سەربازییەكانی لەعیراق فراوانتر بكات.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرەتای ئەمساڵدا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ناچار بوو ژمارەی هێزەكانی لەعیراق كەمبكاتەوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو