ئیسرائیل رازی بوو ئەمریکا 10 فڕۆکەی F35 بفرۆشێتە ئیمارات

  2020-10-24 22:47      90 جار بینراوە        کۆمێنت

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 24 ی تشرینی یەکەم، دەزگای هەواڵگری سەربازی ئیسرائیل رایگەیاند، حکومەتی ئیسرائیل رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ئەوەی ئەمریکا 10 فڕۆکەی جەنگی جۆری F35 بفرۆشێتە ئیمارات.
دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل، ئەوەشی ئاشکراکرد کە لەسەرەتای ساڵی داهاتوودا ئەمریکا فڕۆکەکان دەداتە ئیمارات و بەوەش ئیمارات دەبێتە یەکەم وڵاتی عەرەبی و سێهەم وڵات لەسەر ئاستی جیهان کە ئەو جۆرە فڕۆکەیەی هەبێت.
فڕۆکەی جەنگی جۆری F35 یەکێکە لەپێشکەوتووترین و گرانبەهاترین جۆرەکانی فڕۆکەی جەنگی و دەتوانێت بچێتە هەموو وڵاتانی جیهانەوە (تەنها ئیسرائیل و ئەمریکا نەبێت) و بۆردوومان بکات و بگەڕێتەوە، بێ ئەوەی رادار ئاشکرای بکات.
پێشتر، حکومەتی ئیسرائیل هەرگیز رازی نەدەبوو ئەمریکا ئەو جۆرە فڕۆکە پێشکەوتووە بفرۆشێتە هیچ وڵاتێکی عەرەبی، بەڵام دوای ئەوەی ئیمارات پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ ئیسرائیل ئاساییکردەوە، تەلئەبیب رەزامەندیی لەسەر ئەو سەودانامەیە دەربڕی.
چاودێرانی سیاسی پێیان وایە، ئەو رازیبوونەی ئیسرائیل وەکو پاداشتێک وایە بۆ ئیمارات، لەبەرانبەر ئەوەی دەرگای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیلی بۆ وڵاتانی تری عەرەبی کردەوە.
سەرچاوە: دەزگای هەواڵگری سەربازی ئیسرائیل 
وەرگێڕان و داڕشتنەوەی: بەشی کوردی  PUKNOW 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو