عەبادی : قەرزكرردن دەبێتە هۆی داروخانی دارایی عیراق

  2020-10-25 10:36      108 جار بینراوە        کۆمێنت
حەیدەر عەبادی، سەرۆكی هاوپەیمانی نەسڕ و سەرۆك وەزیرانی پێشوتری عیراق

حەیدەر عەبادی رایگەیاند:قەرزكردن رێگایەكی دروست نیە و دەبێتە هۆی داڕوخانی دارایی وكارەساتە، ئەگەر قەرزیش بكرێت دەبێت لە بواری وەبەرهێناندا خەرجبكرێت ،نەك بۆ بەكاربردن .

حەیدەر عەبادی، سەرۆكی هاوپەیمانی نەسڕ و سەرۆك وەزیرانی پێشوتری عیراق لە پەیامێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویكردەوە، قەرزكردن سەلامەتترین رێگا و تاكە چارەسەر نیە بۆ دەوڵەت، بەڵكو كارەساتێكە و دەبێتە هۆی داڕوخانی دارایی، ئەگەریش قەرزبكرێت دەبێت لەبواری وەبەرهێناندا خەرجبكرێت، نەك بۆ بەكاربردن.
ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەتی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی ئێستای عێراق روبەڕوی ئاڵنگاری ئابوری بوەتەوە و دەبێت خەرجییەكانی دەوڵەت كۆنتڕۆڵ بكات و رێگری لە بەرهەدەردانی سامانی گشتی بكات.
ئەو وتانەی عەباد لەكاتێكدایە، لە ئێستادا كابینەكەی مستەفا كازمی دەیەوێت بۆ دابینكردنی موچە و خەرجییەكان قەرزبكات، كە 5 ملیار دۆلار وەك قەرزی دەرەكی و 20 ترلیۆن دیناریش قەرزی ناوخۆیە، لە ئێستاشدا عیراق لەبەردەم چەندین كێشەی داراییدایە، لەوانەش رۆژانە هەزاران گرێبەست و ڕێكاری خەرجكردنی پارە دەگیرێتەبەر، جگە لەوەش لەماوەی ساڵانی رابردودا ژمارەیەكی زۆر خانەنشین كراون.
ووتیشی: شەش هەزار پرۆژە بەهۆی قەیرانی داراییەوە راگیراون، بۆیە دەبێت شێوەیەكی گشتگیر لە ڕێگەی وەرەقەی چاكسازیەوە، كێشەی موچە و پرۆژەكانیش چارەسەر بكرێن
باسی لەوەشكرد: قەرزكردن بۆ موچەی دارایی زیان بە نەوەكانی داهاتو دەگەیەنێت، پێویستە حكومەت چاكسازی دارایی خێرا بكات، وەرەقەی سپی یەكێك لە چارەسەرەكانی قەیرانەكانە و پێویستە پەلە بكرێت لە تەواوكردنی.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو