د. میران محمد: پرسە نامەیەك ئاراستەی خانەوادەی كاكە مەم بۆتانی دەكا

  2020-10-25 11:01      254 جار بینراوە        کۆمێنت

بەڕێزان /کەس و کار و بنەماڵەی نوسەر و ڕوناکبیرکاکەمەم بۆتانی سەرۆکی یەکێتیی نوسەرانی کورد بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی دوایی تێکۆشەر و نوسەر و ڕووناکبیر   ( کاکەمەم بۆتانی) سەرۆکی یەکێتیی نوسەرانی کورد مان پێگەیشت، لەناخەوە دڵگرانین، هاوبەشی خەمتانین، خوازیارین دواناخۆشی بنەمالە تێکۆشەر و بەڕێزەکەتانبێت. كاكەمەم بۆتانی ناوێكی دیار‌و درەوشاوەی ئەدەبی‌و ڕۆشنبیریی كوردستانە، خاوەنی خەرمانێك وشەی چاپكراوە، شوێن پەنجەی رەنگینی دیارە بە دنیای ڕوناکبیریمانەوە، بەپاكی‌و دڵسۆزی‌و سەرڕاستی ناسراوەو وەك قەڵەمێكی ئازای كوردستانی دەچێتە دیرۆكی كوردستانەوە. کۆچی دوایی (کاکەمەم) خەسارەتێکی گەورەبوو بۆ میللەتەکەمان، بەناوی خۆم و ھەڤاڵانم لەمەكتەبی ڕێكخراوە دیموكراتییەكانەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی كەس و كار و بنەماڵە و تەواوی نوسەران وڕوناکبیرانی کوردستان و یەکێتیی نوسەرانی کورد دەکەین . لەخودای مەزن داواكارم بەبەھەشتی بەرین شادی بكات و ئارامیش بە ھەموولایەك ببەخشێت. انا لله وانا الیه راجعون.
د. میران محمد 
ئەندامی مەكتەبی سیاسی 
ولێپرسراوی مەكتەبی ڕێكخراوە
 دیموكراتییەكان

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو