پرسەنامەی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بۆ كۆچی دوایی كاكە مەم بۆتانی

  2020-10-25 15:26      138 جار بینراوە        کۆمێنت

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بۆ كۆچی دوایی كاكە مەم بۆتانی پرسەنامەیەك ئاراستەی خانەوادەی كۆچكردوو دەكات.
دەقی پرسەنامەكە...

بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان
بەڕێزان خانەوادەو بنه‌ماڵه‌ی کۆچکردوو كاكه‌ مه‌م بۆتانی
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌، هه‌واڵی ماڵئاوایی یه‌كجاره‌كیی رووناکبیرو ئەدیبی ناوداری کوردو سه‌رۆكی یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد (كاكه‌ مه‌م بۆتانی)م پێگه‌یشت، بۆ ئه‌و خه‌مه‌تان پرسه‌و ماته‌مینیی قوڵی خۆمتان پێڕاده‌گه‌یه‌نم و له‌ناخه‌وه‌ هاوبه‌شی خه‌م و په‌ژاره‌تانم.
لەدەستدانی كاكه‌ مه‌م بۆتانی، کە شوێن پەنجەی رەنگینی لەبوارەکانی ئەدەب و نووسین دیارەو خاوەنی خەرمانێك وشەی چاپكراوە، کۆستێکی گەورەیە بۆ ھەمووان.
داواکارم لەپه‌روه‌ردگار ئارامیی و سەبووریی به‌خانه‌واده‌كه‌تان ببه‌خشێت، ئه‌وه‌ دوایین غه‌م و دڵته‌نگیتان بێت، رۆحی كۆچكردووش به‌به‌هه‌شتیی به‌رین شاد بكات.
ٳنــا لله وٳنــا ٳلــیــه راجــعــون
هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو