828 حاڵەتی نوێى كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركرا

  2020-10-25 19:35      106 جار بینراوە        کۆمێنت
زیاد بوونی تووشبوانی كۆرۆنا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان ئاماری 24 سەعاتی  رابردووی تایبەت بە كۆرۆنای بڵاوكردەوە و رایگەیاند: 828 تووشبووی نوێ دەستنیشانكراون و 25 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە،هاوكات 440 تووشبووی دەستنیشانكراوی پێشووی ڤایرۆسەكەش چاكبوونەتەوە.
 
ژمارەی پشكنینەكانی كۆرۆنا لەو ماوەیەدا پێنج هەزار و نۆ پشكنین بوون، بە راگەیاندنی ئەو 828 تووشبووە دەستنیشانكراوە نوێیەش ژمارەی تووشبووانی دەستنیشانكراو لە هەرێمی كوردستان گەیشتە 68 هەزار و 872 تووشبوو
تووشبووە نوێیەكانی 24سەعاتی رابردوو بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاكاندا دابەشبوون.
دهۆك: 322 تووشبوو
هەولێر: 331 تووشبوو
سلێمانی: 138 تووشبوو
هەڵەبجە: 37 تووشبوو
ئەو 25 تووش بوەی كە بە هۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لە دەستداوە لە پارێزگاكانی 
سلێمانی: 12 كەس
هەولێر: 8 كەس
دهۆك: 3 كەس
هەڵەبجە: 2 كەس

كۆی ژمارەی گیانلەدەستدان تاوەكو ئێستا گەشتۆتە دووهەزارو 314كەس
ژمارەی ئەو تووشبووانەش كە تاوەكو ئێستا لە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە، گەیشتووەتە 40 هەزار و 101 كەس
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان داوا لە هاوڵاتیان دەكات پابەندی رێنماییەكانی تەندروستی بن و دووركەونەوە لە شوێنی قەرەباڵخ، هەروەها ماسك و دەستكێش بپۆشن و لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هڵێ گەرمی ژمارە 122

  

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو