هەر دوكاندارێك بەبێ ماسك رێگە بە چوونە ژوورەوەی هاوڵاتیان بدات سزای دارایی دەدرێت

  2020-10-25 20:17      143 جار بینراوە        کۆمێنت

قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر رایگەیاند: لە ژێر رۆشنایی بریارەكانی وەزارەتی ناوخۆو كۆبونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا بریاردرا، هەر كەسێ وخاوەن كارێك پابەندی بریارەكان نەبێت سزا دەدرێت بە تایبەت نەبەستنی ماسك. 
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر رایگەیاند.:ئەمە لە كاتێكدایە پابەندكردنی كاسبكاران و هاووڵاتیان بە بەستنی ماسك، بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمە و هەر دووكاندارێك رێگە بە چوونەژوورەوەی هاوڵاتیان بدات بەبێ ماسك، سزای دارایی بە بڕی یەك ملیۆن دینار دەدرێت.
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی 18 بڕیاری نوێدا، رێكارەكانی خۆپارێزی و رێنماییەكانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای توندتر كرد و، سزای مادیی سەرپێچیكارانی زیاد كرد. ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكانیش سەرپشك كراون لە داخستنی ئەو شوێنانەی دەبنە هۆی دروستبوونی قەرەباڵغی و لە رێگەیانەوە بەركەوتن و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو