بریكاری وەزارەتی ناوخۆ: دەبێ هێزەكانی ناوخۆ زیاتر كاربكەن بۆ پاراستنی سەرو ماڵی هاووڵاتیان

  2020-10-25 21:24      115 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ یەكشەممە (25/10/2020) چەتۆ ساڵح بریكاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان چەند بەڕێوەبەرایەتییەكی سەر بەوەزارەتی ناوخۆی لەشاری سلێمانی بەسەركردەوە.
لەمیانی بەسەركردنەوەی كۆلیژی پۆلیس و سەنتەری هەماهەنگی هاوبەش و بنكەی پۆلیس و بنكەی نشینگەی فڕۆكەخانەو بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بریكاری وەزارەتی ناوخۆ داوایكرد كەدەبێ لەهەمووكات زیاتر چاوكراوەتربن و پارێزەری سەرو ماڵی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و شاری سلێمانی خۆشەویست بن و جەختیشی كردەوە كەدەبێ هەر بەڕێوەبەرایەتییەك برەوی زیاتر بەكارەكانیان و ئەركەكانی سەرشانیان بدەن.
لیوا ‎چەتۆ ساڵح، بەڕێوەبەران و ئەفسەران و كارمەندانی ئەو بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگانەی راسپارد كەخزمەتكردنی هاووڵاتیان بكەنە بنەمای سەرەكی كاركردن و لەڕابردوو زیاتر پارێزەری یاسا بن و یاساش بۆ هەموو كەس وەك یەك بچەسپێنن.
لەبەشێكی تری قسەكانیدا بریكاری وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند: بۆئەوەی بەردەوام لەنزیكەوە لەگەڵتان بین، بەشێوەیەكی مەیدانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانتان دەكەین و بەشەكان بەسەردەكەینەوە تا بەچاوی خۆمان كێشەو كەموكوڕی و داواكارییەكانتان ببینین.
بەڕێوەبەری بنكەو فەرمانگەكان سەردانەكەیان بەهاندەری خزمەتكردنی زیاتر زانی و راشیانگەیاند: هیوای زۆریان بەلیوا چەتۆ ساڵح بریكاری وەزارەتی ناوخۆ هەیە كەبەتەنگ داواكاریی و كەموكورتییەكانیانەوە بچێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو