پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە

  2020-10-25 22:13      85 جار بینراوە        کۆمێنت

پەرلەمانی كوردستان گفتوگۆی پرساندن و وەڵامەكانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دارایی دەكات.
بڕیارە ڕۆژی سێ شەممە (27/10/2020) پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوەو گفتوگۆی پرساندن و وەڵامەكانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم بكات.
تەوەرێكی تری دانیشتنەكەی پەرلەمان تایبەت دەبێت بەخوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیازی یاسای پاراستنی تۆڕو بنچینەكانی ئاوو ئاوەڕۆو پێشنیازی یاسای بەڕێوەبردن و پاراستنی ئاو لەهەرێمی كوردستان.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو