حزبی بەعس کۆچی دوایی عزەت دوری راگەیاند

  2020-10-26 09:52      215 جار بینراوە        کۆمێنت

حزبی بەعس، کۆچی دوایی عزەت دوری، سەرکردە لەحزبی بەعس و جێگری پێشوی سەدام حسێن، سەرۆکی پێشوی رژێمی بەعسی روخاوی راگەیاند.
حزبی بەعسی روخاو لەراگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، عزەت ئیبراهیم دوری جێگری سەدام حسێن، سەرۆکی پێشوی رژێمی بەعس کۆچی دواییکرد بەبێ ئەوەی زانیاری لەبارەی هۆکاری مردنەکەی ئاشکرابکات.
ماڵپەڕی CNNـی ئەمریکی لەزاری سەرچاوەیەکی ناوخۆی عێراق بڵاویکردوەتەوە، بەرەبەیانی دوێنێ یەکشەممە عزەت دوری لەیەکێک لەگۆڕستانەکانی پارێزگای سەڵاحەدین بە ئامادەبونی بەشێک خزمەکانی بەشێوەیەکی نهێنی بەخاک سپێردراوە.
عزەت ئیبراهیم دوری (1 تەمموزی ساڵی 1942) لەدایکبوە، ناوبراو سەر بە عەشیرەتی )المواشگ ( بوە لەقەزای دوری سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین، لەساڵی 1968ەوە وەک سەرکردەیەکی حزبی بەعس دەرکەتوە، دواتریش گەیشتوەتە پلەی جێگری سەرۆکی (ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕش)، هەروەها لە ژمارەیەک پۆستی باڵادا کاریکردوە وەک وەزیری ناوخۆ و وەزیری کشتوکاڵی عێراق.
دوای لادانی رژێمی بەعس لەپرۆسەی ئازادی عێراق ساڵی 2003 و هەروەها دوای لەسێدارەدانی سەدام حسێن لەساڵی 2006، حزبی بەعس عزەت دوری وەک ئەمنیداری گشتی حزبەکەی لەجێگەی سەدام حسێن دیاریکردوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو