وەزارەتی ناوخۆ راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

  2020-10-26 10:13      163 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی ناوخۆ شێوازی پێبژاردنی سزای ئەو كەسانەی بڵاوكردەوە كە سەرپێچی لەرێكارەكانی خۆپارێزی لەڤایرۆسی كۆرۆنا دەكەن.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم شێوازی پێبژاردنی سزای شایی و چوونە سەرقەبران و دانانی پرسە و نەبەستنی ماسک لەشوێنە گشتییەکان بڵاوكردەوە و رایگەیاند: ئەوانەی ئەم سزایانە دەیانگرێتەوە بە پسووڵە لێیان وەردەگیرێت .
شێوازی پێبژاردنەكان لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە:
یەکەم: ئەو لایەنانەی کە لەبڕگەی شانزەیەم/یەکەمی بەیانی 52 ئاماژەی پێدراوە بە پسوولەی 38/ا پارەکە وەردەگیرێت.
دووەم: وێنەی یەکەم لەپسووڵە دەدرێت بە کەسی سەرپێچیکار.
سێیەم: ئەم بڕە پارانە کە وەردەگیرێت لەژمێریاری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان وەک ئەمانەت هەڵدەگیرێت.
چوارەم: مانگانە لیستێک بەناوی ئەو کەسانەی کە کاری پێبژاردنەکان دەکەن رەوانەی وەزارەت دەکرێت بە مەبەستی خەرجکردنی هاندان بۆیان بە رێژەی 50٪ لەداهاتی پێبژاردن.
پێنجەم: 50٪ی داهاتی پێبژاردنەکان خەرجدەکرێت بۆ کڕینی پێداویستی خۆپارستن بەپێی ئەو لیستەی کە لەلایەن پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دەنێردرێت بۆ وەزارەت. 
ئەوەش لەكاتێكدایە، رۆژی 24-10-2020 وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند،قەدەغەكردنی داوەت و شایی و چوونە سەرقەبران و دانانی پرسە بەردەوام دەبێت و بنکەی پۆلیس و موختاری گەڕەک بەرپرسیارن و هەر کەسێک پابەندنەبێت بڕی 2 ملیۆن دینار پێبژاردنی پێ دەکرێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو