هاتوچۆی هەولێر هاوڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە

  2020-10-26 10:29      183 جار بینراوە        کۆمێنت

هاتوچۆی هەولێر ئەو هاوڵاتییانە ئاگادار دەكاتەوە كە سەرەی تاقیكردنەوەی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێرییان هەیە.
ئەمرۆ دووشەممە 26-10-2020 فازڵ حاجی وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند :سه‌رجه‌م هاوڵاتییان و شۆفێران ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا به‌هۆی ئه‌وه‌ی رۆژی پینج شه‌ممه‌ 29-10-2020 پشوی فه‌رمیه،‌ بۆیه ‌ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ‌سه‌ره‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێرییان بۆ دانراوه‌ له‌م رۆژه‌، له‌رۆژی1-11-2020 بۆیان قەرەبوو دەكرێتەوە، وه ‌له‌و رۆژە ده‌توانن بچن تاقیكردنه‌وه‌كانیان بكه‌ن.
ئاماژەی بەوەشداوە،‌هه‌ر كەسێك دوابكەوێت له‌و رۆژه‌ خۆی به‌رپرسیار دەبێت و قەرەبووی بۆ ناكرێتەوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە،بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلامەوە (درودی خودای لەسەربێت)، رۆژی پێنجشەممە 29-10-2020 لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم پشووی فەرمییە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو